شوبات 25, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • ماڵپەڕی پارتی نوێی

لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی شارەوانییەکان لە تورکیا (٣١ی مارس) ، ماڵپەڕی پارتی نوێ لەژیرناوی "یەنی بیر پارت" چالاکی خۆی دەسپێکرد.

بەپێی ڕاپۆری ڕادیۆ تورکی ئەستەمووڵی بەشی دەرەوە سنوریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ماڵپەڕی "ئودا تی ڤی" بەئاماژە بە چوونەسەری ئەگەری شکست هێنانی بەربژێری شارەوانیی پارتی دادوگەشە لە ئانکاراو لێک نزیکبوونی ڕێژەی دەنگی خەنیمەکان لە ئەستەمووڵ ، ڕایگەیاند، ماڵپەڕی پارتی نوێ چالاکی خۆی دەسپێکردووە.

ئودا تی ڤی ڕایگەیاند: لەکاتێکدا کە باس و خواس لەبارەی دامەزرانی پارتی نوێ لەلایەن کەسانێکی وەک "عەبدوڵڵا گوێل" سەرۆک کۆماری پێشوو و "ئەحمەد داوودئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا، پەرەی سەندووە، ماڵپەرێکی نوێ لەژێرناوی "yenibirparti.org" ش چالاکیی خۆی دەس پێ کردووە.

لە بەشی ناساندنی ئەو ماڵپەڕە نوێیەدا ڕاگەیێندراوە، ١٦ساڵ خولی دەسەڵاتدارەتی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا بەگشت سەرکەوتن و بێ ئاکامییەکانی ئیدی کۆتایی پێهاتووەو ئاڵای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا دەبێ بسپێردرێتە دەست گەنجانی پاک و لێهاتوو.

سەرپەیڤ