-
هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پاریس
تشرینی یهکهم 17, 2026 15:14بە دەستپێبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شەقامەکانی فرەنسا هێزە ئاسایشییەکانی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر خۆپیشاندەران و دەستیان دایە توندوتیژی دژ بە ناڕازییان.
-
ڕەخنەی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە داخوازی یارمەتیی دراویی تازەی ئۆکرانیا
تشرینی یهکهم 17, 2026 17:11ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و ڕێبەری پارتی لایەنی ڕاستی داهاتووی نیشتمانیی ئیتاڵیا، داخوازییەکەی ئۆکرانیای سەبارەت بە وەرگرتنی ٧٠ ملیار یۆرۆی دیکە لە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٧ی دایە بەر ڕەخنەوە و وتی: زلێنسکی وادەزانێ ئەورووپا ئامێری ئەی تی ئێمە.
-
وەنس: نامانهەوێ پێ بنێینە شەڕێکی درێژخایەنی بێ کۆتایی
تشرینی یهکهم 17, 2026 16:41جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە داننان بەوەیدا لە ڕابردوودا هاوبیر و ڕای ترەمپ نەبووە لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، جەختیشی کرد کە ئیدارەی ترامپ نایهەوێ بچێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن و بێ کۆتایی.
-
هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی نرخی نەوتی برێنت
تشرینی یهکهم 17, 2026 15:45نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی گەیشتە ١٠٩ دۆلار و ٨٦ سێنت بۆ هەر بەرمیل.
-
رۆیتەرز: هێرشی وردی ئێران، پلانی جەنگیی ئەمریکای تێکدا
تشرینی یهکهم 17, 2026 14:39رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکدا نووسی کە هێرشە وردەکانی ئێران، ژێرخانەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ نموونە؛ دامەزراوەکانی نەوت و گاز، فڕۆکەخانەکان، هێڵەکانی بۆریی و جیهازاتی ستراتژیکی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەکار خست و گەڵاڵە جەنگییەکانی واشنگتۆنی پەک پێ خست و تێکیانی دا.
-
مانگرتن و خۆپیشاندانی بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیان لە مەدرید
تشرینی یهکهم 15, 2026 21:40دەیان هەزار مامۆستا، قوتابی و خوێندکار لە ئیسپانیا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی پەروەردەو خوێندن، مانیان گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
برینداربوونی ٢٥٠ قوتابی لە فەڕەنسا
تشرینی یهکهم 15, 2026 21:33لە ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاران لە فەڕەنسا، پۆلیسی ئەو وڵاتە دوو سەد و پەنجا قوتابی ناڕازیی و هەروەها بەسەدان کەس لە کارمەندانی خوێندنگەکانی بریندار کردووە.
-
کامالا هەریس: ئەمریکییەکان لەدەست ترەمپ ماندوو و بێزار بوون
تشرینی یهکهم 14, 2026 19:37جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران، جەختی کرد کە هاووڵاتیانی ئەمریکی لەبەر زەخت و گوشاری زۆری ئابووریی ماندوو و بێزار بوون و ئامادەن کۆتایی بەکاری حکومەتەکەی بێنن.
-
هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا
تشرینی یهکهم 14, 2026 19:35هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، خەساری زۆری لە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە دا.
-
درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا و ڕەفتاری توندی پۆلیسی ئەو وڵاتە لەگەڵ خۆپیشاندەران
تشرینی یهکهم 14, 2026 17:53ناڕەزایەتیی خوێندکارانی خوێندنگەکانی ئامادەیی فەڕەنسا کە بە پاڵپشتیی گرووپ و لایەنە جیاجیاکانی مامۆستایان، کرێکاران و خوێندکاران و ژومارێک کەسایەتیی سیاسی ئەنجامی گرتووە، لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەڕەنسا هەروا بەردەوامە.