فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا ڕایگەیاند:باکووری غەززە گەمارۆ دراوە و فەلەستینییەکان بە پەلاماری ئاسمانی زایۆنیەکانەوە بە زیندووی چاڵ دەکرێن ، نابێ جیهان بێدەنگ بێت
چەکدارانی ئەرتەشی تیڕۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە پەلاماریان کردەسەر شارۆچکەی تەمون لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی و لاوانی فەلەستینی بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای چەکدارانی زایۆنی تەقاندەوە و خەسارێکی زۆریان لە زایۆنیەکان دا.
بەڕێوەبەری بەشی ئانکولوژی نەخۆشخانەی ئوروپایی وتی: هەزار نەخۆشی شێرپەنجە ڕووبەڕووی مردنن چونکوو هیچ دەرمانێک وەرناگرن و ڕژێمی داگیرکەر ڕێگای گەیشتنی دەرمان و کەرەستەی پیزشکی پێویست بە ئەوان نادا.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەیاننامەیکدا لە چوارسەد و چوارەمین ڕۆژی شەڕ ڕایگەیاند ئەرتەشی تیڕۆر لە بیست و چوارکاتژمێری ڕابردوودا حەوت کوشتاری دیکەی دژی خەڵکی سیڤیلی ئەو کەرتە ئەنجام داوە
وەزارەتی فێرکاری و پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەرەتای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەر غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی 12هەزار و 61 قوتابیی شەهید و 19467 کەسیش بریندار بوونە.
بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ شەڕ لە کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە لە کردەوە دڕندانەکانی دژ بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە.
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەدا ١٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای تیرۆری لە جەبالیا هەڵکەوتوو باکووری کەرتی غەززە کوشت و یان برینداری کردن.
سەرچاوە پزیشکییەکان دەڵێن زیاتر لە بیست کەس بەهۆی بۆمبارانی دوێنێ شەوێی سەر غەزە شەهید بوونە.
ئەرتەشی تڕۆڕ هەروەها درێژەی ئەدات بە جەنایەتەکانی خۆی و خێوەتی ئاوارەکان لە ئوردوگای نوسەیراتی بوردمان کرد .
وتەبێژی شارەوانیی غەزە باسی لە دۆخی قەیراناوی غەزە کرد.