وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئاستانە جەختیان لە پارێزران و ڕێزگیران لە سەروەریی خاکی سووریا کردەوە.
ھێزەکانی سوریا لە دەرعا سەرکردەی گروپێکی تیرۆریستییان قۆڵبەست کرد.
وتووێژەکانی ئاستانە بە تەوەرەی سووریاو دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو ھاوڕێیەتیی تورکیا بەڕێوە برا.
میخائیل بۆگدانۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بە داکۆکی لە چەند گروپ و لایەنێکی کوردی سووریا ڕێگرە لە بەردەم ڕێککەوتنیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە: پەلاماری سەر کوردانی سوریا لە لایەن تورکیاوە گرینگترین بەرنامەی سەرۆک کۆماری تورکیایە.
ھەسەدە لە بەیاننامەیەک دا پەلامارەکانی تورکیای شەرمەزار کردو ڕایگەیاند: سوپای تورکیا لەم حەوتەیەدا پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەکانی سوریا چڕتڕ کردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر دوو ناوچەی "تەل ڕەفعەت" و "مەنبەج" لە پارێزگای حەلەب و هەندێک ناوچەی دیکە لە باکووری سووریا لانیکەم ١٦ کەس کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە هەواڵی کوژرانی شەش کەس لە هێزەکانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر گردوپەڕی مەنبەج بڵاوکردەوە.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هەوڵەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی کرد بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی سوریا
تورکیا لە ڕێگای تۆپخانەو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ھێرشێکی قورسی کردە سەر مەنبەجی سوریا.