کانونی دوھەم 18, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • پێشنیاری کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دواخرانی هەڵبژاردنی پێش وەخت

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەنامەیەک دا ڕوو لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێشنیاری کرد هەڵبژاردنیی پێش وەخت لەمانگی دەی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێ.

 

لە نامەی جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕوو لە کازمی هاتووە؛ بە لەبەرچاوگرتنی داڵغەکانی ئەو کۆمیساریایە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تۆکمە، سەلامەت و دادگەرانە، کەمبوونی ژماری ئیئتلافە ناونوسراوەکان، پێویستیی درێژکرانەوەی کاتی ناونووسینی هاوپەیمانییەکان و بەربژێران و هەروەها مۆڵەتدان بە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریی کردن بەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و دەستەبەریی سەلامەتی هەڵبژاردنەکان، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنیی عێراق بریاری دا هەتا رۆژی ١٦/١٠/٢٠٢١ وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی پێش وەخت پێشنیار بکا.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر شەشی ژۆئەنی٢٠٢١ی وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەخت راگەیاندبوو.

سەرپەیڤ