تەفروتونا کرانی باندی تیرۆریستانی داعش لە عێراق دا
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی چوارشەممە باسی تەفروتونا کرانی باندێکی تیرۆریستانی داعشی کرد لە عێراق دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حەشدی شەعبی» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، لە ھەڵمەتێکی ئاسایشتی دا باندێکی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو برد کە خۆیانیان بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی تیرۆریستی لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری عێراق ئامادە کردبوو.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی توانیویانە ٦ تیرۆریستی بەرپەیگەڕ قۆڵبەست کەن و ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایشتیان بکەن.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا.
دوابەدوای ئەمە دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویانە زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق وەکوو دوایین بنکەی داعش لەو وڵاتەدا ڕزگار بکەن . بە ڕزگار کرانی یەکجاریی ئەم پارێزگایە لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا تەواو بوو.