جەختی «کازیمی» لە سەر ھێزمەند کردنی ھاوکارییە دوو لایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر ھەوڵەکانی بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە کوێت، پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بەرلە بەجێ ھێڵانی بەغداو وەڕێ کەوتنی بەرەو کوێت، وتی: لەم سەردانەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی کوێت سەبارەت بە زۆر بابەت و دۆسیەی ئابووری، سیاسی، پرسی وزە، سەرمایەنانەوەو بابەتگەلی دیکەو ھەروەھا پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندیی ھەردووک نەتەوەی دۆست و برا وتووێژ دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، عێراق لە سەروبەندی بەرپا کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیەو دەوڵەت سوورە لە سەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاری کراودا واتە دەھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا بکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانێکی یەک ڕۆژە ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە کوێت و لە فڕگەی نێونەتەوەیی کوێت لە لایەن «شێخ سەباح خالید ئەحمەد سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت پێشوازیی لێ کرا.