فەلەستین
-
هەنیە: وریایی دەدەین لەپەیوەند لەگەڵ پەلاماردرانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
نیسان 22, 2024 07:30سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هەڵوێستی ئەمریکا لەپەیوەند لەگەڵ بەرگرتنی لە زیان گەیشتن بە خەڵکی سڤیل لەئاکامی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فێڵبازیە.
-
کاردانەوەی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پەسەنکرانی هەگبەی یارمەتیی ئەمریکا بە ئیسراییل
نیسان 22, 2024 10:50نووسینگەی ناوەندیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، پەسەنکرانی هەگبەی یارمەتیی بیست و شەش ملیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانییەکی ئاشکرا لە بەردەوامبوونی قەڵاچۆکرانی فەلەستینییەکان زانی.
-
بانگهێشتی بزوتنەوەی فەتح بۆ مان گرتنی سەراسەری لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی
نیسان 21, 2024 12:19بزوتنەوەی فەتح لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری مان گرتنی سەرانسەری لە ناوچە باکووریەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی لەناڕەزایەتی دەربڕین بە جەناتی سەربازانی ئیسرائیلی لە ئۆردوگای نورشەمس بوو
-
بانگەوازی حەماس بۆ مانگرتنی گشتی لە کەرتی ڕۆژاوا
نیسان 21, 2024 11:30حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نورووشەمس هەڵکەوتوو لە تورلکەرم، داوای لە فەلەستینییەکان کرد مان بگرن.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە٣٤هەزار کەس
نیسان 21, 2024 11:00وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی سوپای ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە بۆ٣٤هەزار و ٤٩ کەس زیادی کرد.
-
حەماس: ئێستا هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی
نیسان 21, 2024 10:55سەرچاوەیەکی باڵای سەربە خۆڕاگریی فەلەستین وێڕای پێداگریی لەسەر پێبەندبوونی حەماس بە داواکارییە بنەرەتییەکانی لەهەر دانوستانێکدا ڕایگەیاند کە لەروانگەی ئەو بزووتنەوە، ئێستا ئیدی هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی.
-
سەت و نەوەد و شەشەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژی لە غەززە، پێداگری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ پەلاماردانەوەی ڕەفەح
نیسان 20, 2024 12:50پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە حاڵێکدا گەیشتووەتە سەدونەوەدوشەشەمین ڕۆژی خۆی کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن ئیسرائیل خۆی ئامادە کردووە بو پەلاماری زەوینی بۆسەر رەفەح ، یەک ملوێن ئاوارە ناچار بکات لەو شارە بچنە دەر.
-
درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە
نیسان 20, 2024 12:30سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩ کەسی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری غەزە شەهید بوون.
-
حەماس بانگەوازی کرد فەلەستینییەکان خۆیان بگەیەننە مزگەوتی ئەقسا
نیسان 19, 2024 09:00بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
-
درێژەی هەڵمەتی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە لێواری رۆژاوا و غەززە بەدژ زایۆنییەکان
نیسان 18, 2024 12:15گەنجانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون و هێزە خۆڕاگرەکان لە کەرتی غەززە، هەڵمەتێکیان بەدژ داگیرکەرانی زایۆنی ئەنجام دا.