فەلەستین
-
حەمدان خوازیاری گەرەنتی کرانی پرسەکانی نێو ڕێککەوتنی وڵاتانی نێوبژیوان بوو، بۆ وتوویژەکان
تهمووز 06, 2024 09:41ئوسامە حەمدانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێداگری کرد کە وڵاتانی نێوبژیوان دەبێ بابەتەکانی نێو وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی گارەنتی بکەن.
-
کرانەئامانجی کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە
تهمووز 06, 2024 07:30گوردانەکانی قەسام بە مووشەکی سامی ٧ کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستیان لە غەزە کردە ئامانج.
-
ئەندامێکی باڵای حەماس: هەرچەشنە وتووێژێک دەبی ببێتە هۆی کۆتایی دەستدرێژکاری
تهمووز 06, 2024 07:15ئەندامێکی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس وتی: دەرفەت بە بوونی ئەرتەشی داگیرکەر لە کەرتی غەزە لەدوای شەڕ نادەین و گەلی فەلەستین بۆخۆی قۆناغی دوای ئەو شەڕە بەبێ هیچ چەشنە دەستێکی دەرەکی دیاری دەکا.
-
ژومارەی شەهیدانی غەزە گەیشتە زۆرتر لە ٣٨ هەزار کەس
تهمووز 05, 2024 08:13وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە لەئاکامی بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی فەلەستین، ژومارەی شەهیدانی کەرتی غەزە هەڵکشا بۆ زۆرتر لە ٣٨ هەزار کەس.
-
حەماس درێژەی شارۆچکە سازیەکانی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد
تهمووز 05, 2024 07:30بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕازی بوونی ڕژیمی زایۆنیست بە سازکردنی زۆرتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک ئاوارە بوون
تهمووز 04, 2024 13:50ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک لەئاکامی شەڕەکەی ئەو کەرتەدا ئاوارە بوون.
-
درێژەی تاوان و پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە
تهمووز 03, 2024 20:53٢٧١ـەمین رۆژی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوا لەکاتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەسپێبووە کە هێزەکانی ئەو رژێمە لە هێرشێکی درۆنیی بۆسەر ئوردوگای "نورشەمس" لە لێواری رۆژاوا، چوار خەباتکاری فەلەستینیان شەهید کرد، لەهەمان کاتدا شەوی ڕابردوو خۆپێشاندان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو و تێیدا ناڕازییان خوازیاری ڕووخانی کابینەی نەتانیاهو بوون.
-
٢١ هەزار فەلەستینی لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستیدا دەست بەسەرن
تهمووز 03, 2024 13:20ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی شاباک: ٢١ هەزار فەلەستینی لەنێو گرتوخانەکانی ئەو ڕژیمەدا دەست بەسەرن.
-
پەرتەوازەبوونی ٢٥٠ هەزار فەلەستینی لە خان یۆنس
تهمووز 03, 2024 13:16ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند کە ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی شاری خان یۆنس ناچار کراون ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و هیچ شوێنێکی دڵنیا لەو دەڤەرە نەماوە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە؛ ٣٧ هەزار و ٩٢٥ کەس
تهمووز 03, 2024 12:45وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و نۆسەد و بیست و پێنج کەس.