لافاوەکەی ھەولێر قوربانیی لێ کەوتەوە
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: لە ئەنجامی ھەستانی لافاو لە شەوی ڕابردوودا ھەشت کەس لە ھاووڵاتیان بوون بە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووە: به‌هۆی رێژه‌یه‌کی زۆر له‌بارانبارین که شاری هه‌ولێری گرته‌وه، لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک ھەستاو ئەمەش گیان لە دەست دانی هه‌شت که‌سی لێ کەوتەوە که سێ که‌سیان ئه‌ندامی خێزانێکن و منداڵێکیش لەنێو قوربانییەکاندا بەدی دەکرێت و که‌سێکیش به‌هۆی هه‌وره بروسکه‌وه گیانی لە دەست داوە.
«ئومێد خۆشناو» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، له‌ئێستادا دۆخه‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و رێگای ئه‌و شوێنانه ئاسایی کراوه‌ته‌وه که لافاوه‌که‌یان تێدا دروستبوه.
وتیشی: له‌ئێستادا دۆخی هه‌ولێر کۆنتڕۆڵ کراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌یه‌ک نه‌ماوه، هه‌روه‌ها رێگای هاتوچۆش بۆ ئه‌و ناوچانه ئاسایی کراوه‌ته‌وه که به‌هۆی لافاوه‌که‌وه ئاسته‌نگیان بۆ دروست ببوو.
جێگای ئاماژەیە پێشتریش، سه‌رکه‌وت کاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاندبوو، له‌ئه‌نجامی رێژه‌یه‌کی زۆری بارانبارین، کاتژمێر یەکی شه‌وی رابردوو، له هه‌ریه‌ک له گه‌ڕه‌که‌کانی که‌سنه‌زان، هیران سیتی، رۆشنبیری، داره‌تو، قه‌ته‌ری مامزاوا و سه‌رکارێزان، عاره‌ب که‌ندی و چه‌ند شوێنێکی دیکه، لافاو دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆری ماددی و گیانیی لێکه‌وته‌وه.