شەڕڤانان رێککەوتنامە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان ئیمزا دەکەن
دوای چەند مانگێک دانوستان و گفتوگۆ، شەڕڤانانی هەسەدە رێککەوتنێکی نەتەوەیەکگرتوەکانیان لەبارەی چەکدار نەکردنی منداڵانەوە ئیمزاکرد.
به پێی راپۆرتی سبەی ، لە چەند رۆژی رابردودا و دوای چەند مانگێک دانوستان و گفتوگۆ، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رێککەوتنامەیەکی تایبەت بە چەکدار نەکردنی منداڵان لەگەڵ بریکار و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێف ئیمزا کرد.
راگەیاندنی هەسەدە بڵاوی کردەوە؛ لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێڤ رێککەوتنامەی تایبەت بە داماڵینی چەک لە منداڵان و رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ ساڵی (1989) و پرۆتۆکۆڵی (2000) و رێککەوتنامەی ژنێف (1949) و پرۆتۆکڵە هاوپێچەکانی و رێککەوتنامەی پاریس تایبەت بە منداڵانی پەیوەست بە هێزە چەکدارەکان ساڵی (2007)، رۆژی (29)ی حوزەیران لە نێوان فەرماندە مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە و فێرجینا گامبا بریکاری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئیمزاکراوە.