ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا
میدیاکانی سووریا باسی کوژران و بریندار بوونی ٤ سەربازی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «سانا» لە ڕەوتی ھێرشی ئاسمانیی ڕۆژی پێنج شەممەی ھێزەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شاری «تەدمۆر»ی باکووری ڕۆژئاوای «حومس» سەربازێکی سووری کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی سووری: ھێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری «تەدمۆر» لە نزیکی سنوورەکانی سووریاو عێراق ئەنجامی گرتووە.
لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: سیستێمەکانی بەرگریی ئاسمانیی سووریا خەریکی بەربەرەکانێن لەگەڵ کەرەستە ئاسمانییە ھێرشبەرەکانی سەر شاری «تەدمۆر».
بە پێی ڕاپۆرتی «سابرین نیوز» فڕۆکەکانی ئیسرائیلی و ئەمریکی خەریکی ئەنجام دانی گەشتی سیخوڕی و ناس کردنی بەربڵاون بە بەرزایی مۆڵگەکانی خۆڕاگری لە ناوچە سەر سنوورییەکان لەگەڵ سووریا.