پەلامارە قورسەکانی پاپۆڕە زایۆنییەکان بۆ سەر تەرتووسی سوریا
کانونی یهکهم 16, 2024 19:43 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی بە پاپۆڕە جەنگییەکانی قورسترین پەلاماری کردە سەر تەرتووسی سوریا لە قەراخاوەکانی مەدیتەرانەدا.
ڕژێمی زایۆنی بە دەکارهێنانی پاپۆڕی سەربازی قورسترین پەلاماری کردە سەر شاری بەندەریی تەرتووس لە باشووری ڕۆژاوای سوریا کە لە قەراخ ئاوەکانی زەریای مەدیتەرانەدا هەڵکەوتووە. پەلامارێک کە بە هیرۆشیمای تەرتووس وەسف کراوە. دوابەدوای ئەم پەلامارە دەستڕاگەیشتن بە تەرتوس تەواو سنووردار بۆتەوە و ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زەبر و زیان و هەروەها ڕادەی قوربانی بوونی شارومەندان بە هۆی ئەم پەلامارە لەبەردەستدا نەبێ. بە پێی هەواڵێکی دیکە ڕژێمی زایۆنی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی کردۆتە سەر دوازدە بنکەی ڕادار، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و کۆگای چەکی سراتژیکی سوریا.