محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە چەندین مەبەست لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، ڕۆشنبیری و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی فەڕەنسای کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی هاوبەش لە بواری یاسای پەیوەست بە نەوت و گاز و یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی و ھەروەھا هەوڵدان بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی دەست پێ کرانی هەڵمەتی بەغدای کردووە لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی جمو جوڵەکانی تاقمە تێرۆریستیی و جوداخوازەکانی سەقامگرتووی عێراق دژی ئێران و تورکیا.
هەواڵ - 05-11-2022 - کاتی بڵاوبوونەوە : 20:30
«مستەفا کازمی»سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە پەیامێکدا دوای متمانە وەرگرتنی کابینەکەی «محەمەد شیاع سودانی» هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی وڵاتەکەی خواست و رایگەیاند، ئابووریی عێراق پێویستی بە ئاوەزێکی زۆر ژیرانەیە بۆ بەرەوپێشبردن.