نیسان 18, 2021 14:32 Asia/Tehran
  • وردەکاریی ئازادکرانی پارەی دەست بەسەرداگیراوی ئێران لە عێراق

سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق ، باسی رێکەوتنی ئێران و عێراقی کرد بۆ ئازادکردنی دراڤە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران .

حەمید حسێنی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئیرنا گوتی : عێراق ھەندێ لێخۆشبوونی لە بواری گەڕاندنەوەی دراڤە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران وەرگرتووە و دەتوانێ بە دوور لە بایکۆت قەرزەکانی ئێران بداتەوە . 

سکرتیری گشتیی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاماژە بەوەی کە نوێنەرێک لە لایەن ئێرانەوە لە گەڵ بانکی تیجارەتی عێراق دانوستانی کردووە ، گوتیشی : ئەم بانکە رایگەیاند ئێستاکە بازرگانانی ئێرانی دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە پارە بلۆکەکراوەکان ، تیجارەتی خۆیان ئەنجام بدەن . 

بە گوتەی حسێنی بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆسەیە نزیکەی مانگێک کاتی دەوێ تا رەوشی مامەڵەکان بگەڕێتەوە باری ئاسایی . 

لە تێکڕای ھەناردەی ئێران ، عێراق بە یەک میلۆن و 570 ھەزار تەن بە بایەخی 477 میلیون دۆڵار لە پلەی دوھەمی ھەناردەی ئێراندایە لە 11 مانگی ساڵی رابردووی ھەتاوی . 

سەرپەیڤ