کانونی یه‌که‌م 30, 2023 12:10 Asia/Tehran

چوار سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە ئێران، لە سێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، ئەم چوار ئەندامەی تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە ژێر کۆنترۆڵ و ڕێنوێنیی ئەفسەرانی دەزگەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (موساد)، چالاکیی بەرفراوانیان دژ بە ئاسایشی ئێران ئەنجام دابوو کە پاش تێپەڕاندنی پرۆسەی یاسایی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) هەڵواسران لەدار. ئەم دۆسیەیە دە تاوانباری هەیە کە چوار تاوانبارە سەرەکییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تاوانی "محاربه" و "افساد فی‌الارض" لە ڕێگای هاوکاریی کردنی ڕژێمی زایۆنییەوە بە هەواڵگری و سیخوڕی بەنیازی تێکدانی ئارامی و ئەهوەنیی ئێران، لەسێدارە دران. ئەم گروپە بە ڕێنومایی ڕاستەوخۆی ئەفسەرانی سیخوڕیی موساد هەوڵیاندابوو ئەو کەسانەی دەستنیشان بکەن کە هاوکاریی ناوەندە ئاسایشی و هەواڵگرییەکانی ئێرانیان دەکرد و بە ڕفاندن، هەڕەشە و گوڕەشە و لێدانیان، ناچار بە درکاندنی زانیارییان دەکردن. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە کەسانی لەسێدارەدراو بە پێوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵ ئەفسەرانی موساد، پێوەندی و هاوکاریی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەم ئەفسەرانە هەبووە و کردەوە و چالاکییەکانی ئەندامانی ئەم گروپە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، تاران و هورموزگاندا جێبەجێ کراوە.

ئەندامانی ئەم گروپە چەندین جار دەستیان داوەتە ئاگربەردانە ئۆتۆمبیل و ماڵی کەسانی هاوپێوەند بە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و بە ئامادەکردنی وێنە و گرتە و ناردنی بۆ ئەفسەرانی موساد، پارەیان وەرگرتووە. 

ئەم کەسانە تەنانەت چەن جاریش هەوڵی تیرۆر کردنی هێزە هەواڵگری و ئیتڵاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان دابوو کە خۆشبەختانە ئەو هەوڵانەیان سەرکەوتوو نەبووە. هەروەها تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە تاوانی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ئێران، هەرکامەیان دە ساڵ بەندیان بۆ بڕدرایەوە.

سەرپەیڤ