ته‌مووز 22, 2020 11:58 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی دوو ئەندامی حەشدی شەعبی لە دیالەی عێراق

دوو ئەندامی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق بە ھۆی چەکدارانی داعشەوە کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، لە ھێرشی تیرۆریستیی چەکدارانی داعش بۆ سەر گردوپەڕی گوندی «تەوەکول» لە نزیکی شارستانی «میقدادیە» لە ٤٠ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە، ئەندامێکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کوژاو یەک کەسی دیکەش بریندار بوو.

«موحەممەد ڕوبەیعی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبیش وتوویەتی: خەباتکارێکی ھەنگی یەکەمی تیپی ٢٤ی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێ شەممە لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە نزیکی ماڵەکەی لە ناحیەی «ئەبی سەیدا» ھەڵکەوتوو لە ٣٠ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە تیرۆر کراوە.

پارێزگای دیالە لەکاتی سەرھەڵدانی ناڕەزامەندییەکانی نێو شەقام و بازاڕ لە عێراق دا، ھێرشی بەرماوەکانی داعش بەخۆیەوە دەبینێ کە ئەمە ڕیزی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقیشی گرتووەتەوەو زیانی گیانییان لێ کەوتووە. ئەم ھێرشانەی داعش لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە زیاتر پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ