ئاب 25, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • لە ھێرشی بەرماوەکانی داعش لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی عێراق ھەشت کەس کوژران

لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سعەر بازگەیەک لە باشووری ناوچەی «داقوق» لە پارێزگای کەرکوکی باکووری عێراق چوارکەش کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی مەیادین، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «ئەلعەزیم» لە باکووری بەعقوبەی پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراقیش کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشەش چوار شارومەندی عێراقی کوژران و گۆمەڵێکیش بریندار بوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. ئەو ھێرشانەی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ بەرنگاری و بەرھەڵستی ھێزە ئاسایشتییەکان و حەشدی شەعبیی عێراق دا بەرەوڕوو دەبنەوە.  

سەرپەیڤ