ھەنگاوی دەوڵەتی بەغدا بۆ بەرنگار بوونەوەی گەندەڵی
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق باسی ڕەوانەکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ سەرچاوەکانی دادەڤانیی ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەت لە مافی شارومەندایەتیی عێراق چاوپۆشی ناکات و بەم زووانە لێژنەیەکی بەدوادا چوون بۆ ناس کردنی ھۆکارانی قەڵاچۆی خەڵکی ئەم وڵاتە لە خۆپیشاتندانەکانی ئەم دواییەک پێک دەھێندرێت.
ھەواڵێکی دیکە لە عێراقەوە ئەمەیە کە، بڕێک لە ھاوپەیمانییەکان و کۆتلەکانی عێراق لەوانە ڕەوتی سەدر، ھاوپەیمانییەکانی فەتح و قانون و یەکێتیی ئیسلامیی تورکمانەکان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بەو ئاڵوگۆڕانەی لە پۆستەکاندا لە لایەن مستەفاکازمیی سەرۆک وەزیبرانەوە کراوە، وەھا ھەنگاوێکیان وەک گەڕانەوە بۆ میکانیزمی پشک پشکێنە لێک داوەتەوە.
جەماوەری شاری زیقاڕ لە باشووری عێراق بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە دەربڕیوە کە لە لایەن کازمیەوە لە پۆستە دەوڵەتییەکاندا کراوە.
لەوەتەی دەوڵەتی کازمی لە مانگی مای ڕابردوو پێکھاتووە، ئاڵوگۆڕێکی بەربڵاو لە ئاستی کاربەدەستانی دەوڵەتی بە تایبەت سەرکردە ئاسایشتییەکان و کاربەدەستانی ئیداری ئەنجامی گرتووە.