تشرینی دووه‌م 20, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • نوجەباء : پیلانەکانی ئەمریکا دەنگی خۆڕاگری کپ ناکاتەوە

بزوتنەوەی نوجەبای عێراق، ھەوڵی ئەمریکا بۆ کپ کردنەوەی دەنگی خۆڕاگریی بە شکست ھاتوو زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق ھەنگاوی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ داخستنی دوو ماڵپەڕی ئەم بزوتنەوەیەی بە بەشێک لە پیلانی بە ئامانج گرتنی چەکی خۆڕاگری زانی و وتیشی: بزوتنەوەی نوجەباء ھەتا ئێستا بە لەقاودانی پیلانەکانی ئەمریکا زەبرێکی قورسی لە داگیرکەرانی ئەمریکی وەشاندووە.

بە فەرمانی ڕێکخراوەی لێکۆڵینەوەی تایبەتیی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، دەست ڕاگەییشتنی بزوتنەوەی نوجەباء بە ئینتێرنێت بەرتەسک کراوەتەوە.

بەرلەمەش کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا یاساو بەرنامەیەکی بایکۆتکارانەی توندوتۆڵیان بە سەر خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء و بە دیاری کراوی «شێخ ئەکرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی ئەم بزوتنەوەیە دا سەپاندبوو. 

سەرپەیڤ