ڕاوێژی عێراق و سووریا لە بارەی دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان و خەباتی دژی تیرۆریزم
باڵوێزی سووریاو ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بارەی دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان و خەباتی دژی تیرۆریزم پێکەوە ڕاوێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «بەستام جەدعان» باڵوێزی سووریا دوایین گۆڕانکارییە ئاسایشتی و سیاسییەکانی ناوچەکەو ھاوکاری و ھاواھەنگیی نێوان بەغداو دیمەشقیان بۆ دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان و خەباتی دژی تیرۆریزم تاوتوێ کرد.
لەم دیدارەدا دۆسیەی کەمپی سەرسنووریی «ئەلھەول» و گرینگایەتیی گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشتی و ھەواڵگری و ڕاوەدونانی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش تاوتوێ کرا.
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشستیمانیی عێراق ھەروەھا لە سەر ھەوڵی بەغدا بۆ پاراستنی دەستکەوتە ئاسایشتییەکان و ھەوڵدان بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستان لەنێوان سنوورەکانی دوو وڵات و خۆش کردنی بەستێنی لەبار بۆ وەدی ھاتنی ئاشتی و سەقامی کۆمەڵایەتی لە ئاراستەی ھێزمەند کرانی ئاسایشت و پاوەجێیی لە ناوچەکەدا پێی داگرت.
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق و باڵوێزی سووریا لە بەغدا ماوەیەک لەمەبەریش لە بارەی دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریاو پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستان پێکەوە ڕاوێژیان کردبوو.