کانونی دوھەم 29, 2021 20:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٢٢ داعشی لە باشووری کەرکوک

کۆپتەرەکانی ھێزی سوپا و ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ٢٢ کەس لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە باشووری پارێزگای کەرکوک لەنێو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزی ئاسمانیی سوپا بنکەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی «وادی ئەلشای» لە باشووری کەرکوک کردووەتە ئامانج.

لەم ھێرشەدا ٢٠ چەکداری داعش کوژراو ترۆمبیلێک و بڕێک تەقەمەنیش لەنێو برا.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، ھێزەکانی تیپی ٢٢ی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش دوای ئەم ھێرشە ئاسمانییە دوو تیرۆریسستی دیکەشیان ھەر لە نزیکی ئەم بنکەیە لەنێو برد.

ئەم ھەڵمەت و ھێرشە ئاسمانیانە لە سەر ئەو زانیارییانەی کەرتی ھەوڵگریی حەشدی شەعبی و تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەھیدانی تیپی ٢٢ی ئەم ڕێکخراوەیە ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ