حوزه‌یران 06, 2021 19:06 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی نوجەبا: دەوڵەتی عێراق بەرپرسی پاراستنی گیانی شارومەندانە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق تەقینەوەی ئەم دواییە لە شاری «کازمەین»ی بە دزەکردنێکی گەورە ناوبردو لە دەوڵەتی عێراقی ویست، بەرپرسایەتییەکانی خۆی لە ھەمبەر پاراستنی گیانی شارومەندان و پاسەوانی کردن لە پیرۆزگەکان بەجێ بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەکرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییە لە شاری «کازمەین»ی عێراق لە توییتێردا نووسی: ئەو تەقینەوەیەی وا لە کازمەین دا ڕووی دا، ھەنگاوێکی تیرۆریستیی تۆکمەوتەواو بوو، دیارە ئێمەش ناڕەزامەندیی توندی خۆمان لە بەر خەمساردی لەمەڕ داکۆکی و پشتیوانی کردن لە شارومەندان و پیرۆزگەکان بە تایبەت لە ناوچەیەک دا کە دەبێ بە تەواوی ئاسایشتی پارێزراو بێت، دەردەبڕین.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وتیشی:دزەکردنێکی گەورە ئەنجامی گرتووەو دیارە دەوڵەتی عێراق دەبێ بەرپرسایەتییەکانی خۆی لە ھەمبەر ئەم دۆسیەیە قەبووڵ کات، بە تایبەت کە ھێندێک زانیاری دەربڕی ئەوەن کە تاقمی تیرۆریستی داعش خەریکی خۆسازدانن بۆ ھێرش کردنە سەر ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق ھەتا خەڵکی بێ دەرەتان بکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ