رۆژنامەی گاردیان: داعش خەریکی رێکخستنەوەی ریزەکانیەتی لەنێوان دوو پارێزگای عێراقدا
رۆژنامەی "گاردیان"ی بهریتانی لە زاری چەند ئەفسەرێکی هەواڵگری باڵا و سەرکردەیەکی خۆجێی گواستەوە رایگەیاند، چەکدارانی "داعش" خەریکی رێکخستنەوەی ریزەکانیانن لەنێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەددین.
ئاماژەشی پێدا، چەکدارانی "داعش" لەڕێگەی کۆمەڵەی بچووکەوە هێرش دەکەنە سەر خاڵە ئەمنییەکانی سوپا و پۆلیس و کردەوەی کوشتن لە دژی سەرکردە خۆجێیەکان ئەنجام دەدەن، ئەمە جگە لە هێرشکردنە سەر تاوەرەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەبا و دامەزراوە نەوتییەکان.
رۆژنامەکە راشیدهگهێنێت، چەکدارانی "داعش" بەهۆی نەبوونی توانا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی بەفراوان و رووبەڕووبوونەوەی هێزە
ئەمنییەکان ژیانیان وەک کۆچەریی لێهاتووە و بەدوای شوێنی حەوانەوە دەگەڕێن لە دۆڵ و چیاکان، ئەوان بە بەردەوام دەگەڕێن بۆ کۆکردنەوەی کەرەستەی پێویست و چەکدار بە مەبەستی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی ریزەکانیان.