ئاب 22, 2021 09:56 Asia/Tehran
  • بزوتنەەوەی نوجەباء: دەوڵەتی دەبێ تۆڵەکاری ڕاستەقینەی خوێنی شەھیدانی حەشدی شەعبی بێت

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە شەھید کرانی چوار ئەندامی ئەم تاقمە لە لایەن تەکقیرییەکانەوە لە باکووری بەغدا، داوای کرد دەوڵەت بە شێوەی ڕاستەقینە تۆڵەی خوێنی شەھیدانی حەشدی شەعبی بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵەدەریی میھر، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباءی عێراق لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: ٤ کەس لە خەباتکارانی تیپی ١٢ی حەشدی شەعبی داگری ئەندامانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء لە ئەنجامی بۆسەنانەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی «تارمیە» ھەڵکەوتوو لە شەھید کراون.

لە بەیاننامەکەی نوجەباءدا ھاتووە: بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە مەیدانییەکان، چەکدارانی تەکفیری سەرەتل مینێکی تەنیشت جاددەیان تەقاندەوەو پاشان لە چەند شوێنەوە لە مەزراکانی دەروبەر ھەڵیانکوتایە سەر خەباتکارانی نوجەباء.

لە درێژەدا بە ئاماژە بەمەی کە یاریدەری فەرماندەی تیپی ١٢ی حەشدی شەعبی لە ڕیزی ئەو شەھیدانەی نوجەباءدایە ھاتوە: ناچەی تارمیە لە مێژە لە سای خەمساردیی دەوڵەتی کازمی بووەتە لانکی شانە نوستووەکانی داعش.

سەرپەیڤ