ئه‌یلوول 06, 2022 23:06 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی نوجەباء: لە تەواوی زیارەتکارانی ئەربەعین بە چاوودڵمان پێشوازی دەکەین

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەباء وتی:ئیستیکبارو هاوپەیمانە وەهابی و بەعسی و داعشیەکانیان لە هەوڵی دروست کردنی دووبەرەکی و هەڕەشە لە زیارەتی ئەربەعینن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی، ئەمینداری گشتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە گردبوونەوەی موسڵمانانی هەموو جیهان لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند، ئەم ڕێوڕەسمە،پیلانی ئیستیکباری  جیهانی و هاوپەیمانە وەهابی و بەعسی و داعشەکان، کە هەڕەشەیەک بۆ سەر بە بەها و بیروباوەڕی ئیسلامی دێنە ئەژمار، پوچەڵ دەکاتەوە.

ئەلکەعبی لە درێژەدا ھەوڵ و پەلەقاژەی ئەو رەوتەی لە مەڕبەرەنگاربوونەوەی زیارەتی بێ هاوتای ئەربەعین شی کردەوەو جەختی کرد:ئەم رەوتە لەوە تێ گەییشتووە کە هەڵمەتێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی شکستهێنانیان؛ ئەوانە بەنیازی زەبروەشاندن لە موسڵمانانانن و چەتەو میدیاکانیان لە هەوڵی وروژاندن و لێک دابڕینی گەلانی ئیسلامین.

لە کۆتاییدا شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی ڕوو لە زیارەتکارانی غەیرە عێراقی وتی: ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق دەڵێن ئەگەر وڵاتەکەمان بارستایی وەرگرتنی ئێوە زیارەتکارانی حسەینیی نەبێت، چاو و دڵمان پێشوازیتان لێدەکات.

سەرپەیڤ