نیسان 15, 2023 07:35 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی ئەمینداری گشتیی نوجەبا بە باڵوێزی ئەمریکا لە ڕۆژی قودس دا

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا هۆشداری دایە ئەمریکاو باڵوێزەکەی لە عێراق دا کە خۆیان لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە بەدوور ڕابگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئیتیجاە، «شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا، لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە بەغدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە ڕۆڵی سەرەڕۆیانەی ئەمریکا لە عێراقیان پێ قەبوڵ ناکرێت و ڕادەگەیەنن کە، ئەگەر باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا بەردەوام بێت لە سەر ئەو  ڕۆڵە سەرەڕۆیانەیەی، ئەوا خۆڕاگری لەم بوارەدا دوایین قسە دەکات ئامرازی ڕێگرانەو شێوازی ئاکامدار بەکار دێنێ.

ئەکرەم ئەلکەعبی ڕاشیگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک قبوڵ ناکەین کە شەرعیەت بدات بە بوونی داگیرکەران لە ھەرێمی ئاسمانی و زەمینیی عێراقدا، جا چ لە شێوەی شەڕبێت، یان ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان یان هەر ناوێکی دیکە.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە،ئەمریکییەکان دەبێ بزانن کە هاوکێشەی بەرپەرچدانەوە لە دەستی ئێمەدایە و ئەوانن کە شکستیان هێناوە و دەبێ بە شکست ھێنان لێرە بڕۆن، جەختیشی لەوە کردەوە کە، هەژموونیی ئەمریکا بەسەر جیهاندا بۆ هەمیشە کۆتایی هاتووە و خوێنی ئێمە ڕێگای بۆ ڕزگارکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ژێر چنگی ڕژێمی کاتی و سەرشۆڕی زایونی خۆش کردووە.

«ئەکرەم ئەلکەعبی» ڕوونیشی کردەوە کە ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانیی قودس لەلایەن ئیمام خومەینی(رە)ەوە ڕێوڕەسمێکی ئاسایی بۆ خەڵک و یان ئاھەنگێک نییە کە کاربەدەستان بە بەرپاکردنی ساڵانەی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕاھاتبن، بەڵکو بە یەکێک لە بنەماکانی ئێمە دادەنرێت و دیاریکەری ڕێگاو ڕێبازمانە.

سەرپەیڤ