عەممار حەکیم: ڕۆژی جیهانی قودس خەباتێکە دژی بەجولەکەکردنی قودسی پیرۆز
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس دەربڕی پێبەند بوون بە خاکی پیرۆزی فەلەستینە و پێداگرییە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەجوولەکەکرانی قودسی پیرۆز.
سەید عەممار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد: بەڕێوەبردنی ڕۆژی جیهانی قودس، هاوارێکە بۆ فەرامۆش نەکردنی خاکی فەلەستین لە هەر باروودۆخێکدا، دژایەتیکردنی لێبڕاوانەی هەموو جۆرە کوشتن، کاولکاری، برسی و تینوو هێشتنەوەیە، هەروەها ڕاوەستانە بەرامبەر بە پڕۆژەکانی وێرانکاری و بەجوولەکەکردنی قودس لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، بەشداریی چالاکانەی گەلانی موسڵمان و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس، پیشاندەری شانازی کردن بە خاکی پیرۆزی فەلەستین، ناسنامە و شوناسی ئیسلام و موسڵمانانە. ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی مارس لە ئێران و بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان بەڕێوەچوو.