شوبات 21, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە سەرووی شاندێکی باڵاوە بە مەبەستی وتوێژ و راوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی میسری سەبارەت بە ئاگربڕ گەیشتە میسر.

شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی میسری سەبارەت بە ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ گەیشتە قاهیرە.

وتووێژی کاربەدەستانی حەماس و میسر سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئاگربڕ و کم کردنەوەی ئێش و ئازاری خەڵکی فەلەستین دەبێ. بزوتنەوەی حەماسیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە و وتی کە لەم دیدارەدا پرسە سیاسی و مەیدانییەکان دەخرێنە بەر باس و لێکدانەوە. 

لە بەیاننامەکەی حەماسدا ئاماژە کراوە بەوەی کە ئەم وتووێژانە کە لە باروودۆخی جەنگیدا بەڕێوە دەچن، ئەو هەوڵانەی لە پێناو دامەزراندنی ئاگربڕ دەدرێن، هەروەها گەیاندنی یارمەتییەکان بە شاروومەندان و هاتنەدیی ئامانجەکانی خەڵکی فەلەستین  دەگرنەوە. 

سەرپەیڤ