حەماس: قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە
بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە و هەر هەوڵێک بۆ بەجوولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا شکست دێنێ.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەی خۆیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی قودس لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە گەلی فەلەستین بەردەوامە لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی ئەفسانەیی خۆی بەرامبەر دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیرکراو و هەروەها لە دژی گەمارۆی پڕووکێنەر و دەستدرێژیی بێبڕانەوەی داگیرکەران کە دەس لە هیچ شتێک ناپارێزن لە خەڵکەوە بگرە هەتا دار و بەرد.
حەماس ڕاشیگەیاند: قودس گەوهەری سەر تاج و هێمای ئارمانجی بەرزی فەلەستینە و وەک ناوەندی ململانێ دژ بە دوژمنی زایۆنی و هێمای یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی لە شەڕی پاراستنی پیرۆزایەتییەکان هەر دەمێنێتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە دوژمن هەرگیز ناتوانێت ئیرادەی گەلی فەلەستین کە قوربانی بۆ قودس و مزگەوتی ئەقسا دەدەن، تێکشکێنێت.