ڕەخنەی وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە بارەی درانی مۆڵەتی بەرپاکردنی نەریتی تلمودی لە مزگەوتی ئەقسا
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ، بڕیاری دادگەی ڕژێمی زایونیی لە بارەی دانی مۆڵەت بە بەرپا کردنی ھێوری نەریتی تلمودی لە مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو بڕیارەی بە پێشێلکردنی ئاشکرا و دەستپێکێکی تازەی دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا و ڕاگەیاندنی شەڕی دژی جەماوەری فەلەستین و ئوممەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان زانی.
ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆنیش بڕیارەکەی دادگەی ئیسرائیلی ئیدانە کردو وتی: ئەم بڕیارە بەتاڵەو پێشێلکردنی مەترسیداری دۆخێکی مێژوویی و مافەوانیی مزگەوتی ئەقسایە.
بزوتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو بڕیارە، بە جوڵانەوەیەک بەرەو لای دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا لە ڕووی کات و شوێنەوە ناوی برد.
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بارەی شوێنھاتەکانی ئەو بڕیارەوە وششداریی داوەو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: جەماوەری فەلەستین بەوپەڕی ھێزو بە پاوەجێییەکی تۆکمەوتەواوەوە بەرنگاری زەبروەشاندن لە مزگەوتی ئەقسا دەبنەوە.
دادگەی ئاشتیی سەربە ئیسرائیل لە قودسی داگیرکراودا مۆڵەتی بە جولەکەکان داوە ھەتا لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسادا بە ھێوری نەریتی دۆعاو نیایش بەجێ بێنن.