نیسان 12, 2022 02:51 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: گەلی فەلەستین لە خەباتی خۆی دا شکست ناھێنێ

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوو لە دوژمنی زایونی ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین لە خەباتی خۆی دا شکست ناھێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەک لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکە ڕوو لە داگیرکەرانی زایونی و داکۆکیکارانی وتی: ئەگەر دڵخۆشن بە ھیوابڕاو بوونی جەماوەری فەلەستین و ئەگەر پێتان وایە خەیانەتی فەرمیانەی عەرەبەکان دەبێتە ھۆی پاشەکشەی لاوانی فەلەستین، توشی وەھم ھاتوون.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەوەی وا بە سەر فەلەستین دا تێ دەپەڕێت، شوێنھات و کاریگەریی گەورەی لە سەر پێکدادان لەگەڵ داگیرکەران و داھاتووی ڕژێمی زایونی دەبێت.

 سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ھەروەھا تیشکی خستە سەر ڕۆژی جیھانیی قودسی ئەمساڵ و داوای لە جەماوەری لوبنان و جیھانی ئیسلامیش کرد کە لە چالاکییەکانی پەیوەست بەم ڕۆژە بەشدارییەکی بەربڵاویان ھەبێت.

سەرپەیڤ