نەسروڵڵا: دەستکەوتی حیزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٠ گەورەترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخی لوبنانە
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی پێنج شەممە سەرکەوتن بە سەر ئیسرائیلی بە ڕۆژێکی یوموڵڵا زانی و وتی: ئەو دەستکەوتەی کە حیزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٠ دا مسۆگەری کرد، گەورەترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخی لوبنانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگار کرانی لوبنان لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی و ڕۆژی خۆڕاگری، ستایشی تەواوی ئەو کەسانەی کرد کە گیانی خۆیانیان لەم پێناوەدا خستە سەر لەپی دەستیان و وتیشی: سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ پۆرتی ئەو سوپا لەشکست نەھاتووەی شکاندو پیلانی ئیسرائیلی گەورەی تێک و پێک دا و ھیوایەکی دووبارەی بە جەماوەری فەلەستین بەخشی بۆ ڕزرگار کردنی نیشتیمانەکەیان.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا وێڕای ڕێزگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تاران قەت لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ داکۆکی لە خمۆڕاگری خەمساردیی ئنەنواندووە.
ناوبراو ھەروەھا ڕۆڵی شەھید سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی»ی لە بەرەوپێش چوونی ئامانجەکانی بەرەی خۆڕاگری بە ھەرە گرینگ نرخاند.
وتیشی: جەماوەری لوبنان دەبێ بیچمی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایونی بناسن، ڕژێمێک کە ھەوڵ دەدات خۆی بە ئاسایی بنوێنێ و لەگەڵ گەلانی دیکەی ناوچەکەدا پەیوەندی دامەزرێنێ.
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جارێکی تر سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی بە گرینگترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخ ناوبردو وتی: ئەوە سەرکەوتنێکی تۆکمەوتەواو بوو کە بوو بە جێگای شانازیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بە تایبەت لوبنان.