May 31, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • ئیمارات ھێرشی شارۆچکەنشینە زایونییەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ھاوکارییە نێونەتەوەییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھێرشی شارۆچکەنشینە زایونییەکانی بە پاڵپشتیی لەشکریانی داگیرکەر بۆ سەر حاسەی مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی ئیمارات، وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ھاوکارییە نێونەتەوەییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەیاننامەیەک دا لە سەر ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە بارەی پێویستیی پارێزرانی تۆکمەوتەواوی مزگەوتی ئەقسا، پێشگرتن بە سوکایەتی کران و ئەنجام گرتنی پێشێلکاریی مەترسی دارو ورووژێنەر لەم مزگەوتە، پارێزرانی ڕەوشتی مێژوویی ئێستای ئەم شوێنە پیرۆزەو خۆبواردن لە ھەرچەشنە دەست درێژی و بێ ڕێزی کردنێک بە دەستەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی قودس و کاروباری مزگەوتی ئەقسا پێی داگرت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات لە درێژەدا کاربەدەستانی ئیسرائیلی بۆ خۆبواردن لە ئاڵۆزی نانەوەو کۆتایی ھێنان بە ڕەوشتی قەیراناوی و زەبروزەنگ لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بانگێشتن کردو لە سەر گرینگایەتیی لەبەر گرتنی ئەوپەڕی دان بەخۆداگرتن بە مەبەستی پێشگرتن بە گوێزرانەوەی ڕەوشتەکە بۆ ئاستێکی تازەی ناپاوەجێیی و ناھێمنی جەختی کرد.

«نایف فەلاح موبارەک حوجرەف» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسیش ڕۆژی دووشەممە دەست درێژکاریی شارۆچکەنشینان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد.

سەرپەیڤ