ته‌مووز 14, 2022 02:36 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: سەرۆک کۆمارە پیرەکەی ئەمریکا وێنایەکی ڕاستەقینەی سیمای ئەمریکایە کە چووەتە قۆناغی پیرییەوە

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئەمریکای ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکای ساڵی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٦ گەلێک جیاوازەو سەرۆک کۆمارە پیرەکەی ئەمریکا وێنایەکی ڕاستەقینەی سیمای ئەمریکایە کە چووەتە قۆناغی پیرییەوە.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی خۆڕاگری لە شەڕی تەموزی ساڵی ٢٠٠٦ لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی، دەستکەوتێکی خۆڕاگریی بۆ پوچەڵ کردنەوەی گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە گەڕاندەوە.

وتیشی: لە گرینگترین دەستھاتەکانی شەڕی سی و سێ ڕۆژە پێکھێنانی ھاوکێشەی بەرپەرچ دانەوە لە نێوان لوبنان و دوژمنی زایونی بوو.

جەختی لەوەش کردەوە، وەزیری شەڕی ئیسرائیل چاک دەزانێ کە ھەڕەشەو گوڕەشەکانی دژی لوبنان قسەی پڕوپوچن. ئیسرائیل ناوێرێ بچێتە غەززەیەکەوە کە پتر لە ١٥ ساڵە گەمارۆی داوە، ئەی چۆن دەتوانێ ڕوو لە لوبنان بکات.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: ئامۆژگاریی «گانتێز» دەکەم کە ڕۆژانی کۆتایی شەڕی سی و سێ ڕۆژە وەبیر بێنێتەوە، ئەو کاتەی کە ئیسرائیل نەیتوانی بێتە نێو یاریگای «بێنت جوبەیل»ەوە.

وتیشی: مسۆگەرات و تفاقی خۆڕاگری ئەمڕۆ ناوازەیە و خواستی شەڕ ئەمڕۆ بەھێزتر لە ھیەر کاتێکی دیکەیە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆکە نوسخەیەکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە لە ئارادایەو گەشتەکەی بایدێن بۆ ناوچەکەش ھەر لەم ئاراستەدایە. بەڵام دیارە ئەمریکای ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکای ساڵی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٦ گەلێک جیاوازەو سەرۆک کۆمارە پیرەکەی ئەمریکا وێنایەکی ڕاستەقینەی سیمای ئەمریکایە کە چووەتە قۆناغی پیرییەوە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: بایدێن لە بەر دوو ھۆکار سەردانی ناوچەکەی کردووە، یەکەم ڕەزامەند کردنی وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ ناردەی نەوت و گازو دووھەم لە بەر ئیسرائیل. ئەرکی یەکەم و دیاریکراوی ئەمریکییەکان پەیوەستە بە شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیاوە ، واتە دابین کردنی گازی جێگرەوەی ڕووسیا بۆ ئەورووپایە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ھەروەھا وتی: بەم پێیە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەشتەکەی دا بۆ فەلەستینی داگیرکراو قەت ھیچی بۆ جەماوەری فەلەستین پێ نییە.

سەرپەیڤ