تشرینی دووه‌م 28, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی زایونی: قەتەر دوژمنی ئێمەیە

ئەندامێکی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: قەتەر وڵاتێکی دژە زایۆنی و دوژمنی سەرسەختی ئێمەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی تۆڕی هەواڵدەریی ئەلعالەم ، «عەمیاحەی شیکلی»، نوێنەری پارتی لیکود لە پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنی، تووڕەیی خۆی لە بایکۆت کرانی ڕۆژنامەنووسانی زایۆنی لە لایەن تەماشاوانانی وڵاتانی ئیسلامی لە مۆندیاڵی قەتەر بە ھەڵکوتانە سەر ئەم وڵاتە دەربڕی و وتی: قەتەر دوژمنی ئێمەیە و چاوەڕوانیی هیچتان لەم وڵاتە نەبێت.

ئەم لێدوانانە دوابەدوای بایکۆتکرانی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسانی زایۆنی لەلایەن تەماشاوانانی وڵاتانی ئیسلامی لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەرەوە هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژنامەنووسانی زایۆنیی کە بۆ ڕووماڵکردنی بەرنامەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر ئامادەن، پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە تەماشاوانانی عەرەب دوای ئەوەی پێناسەی ئێمەیان بۆ دەردەکەوێت ئامادە نابن وتووێژیان لەگەڵدا بکەن.

لەم دواییانەدا ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی وا بڵاو بوونەتەوە وا دەردەخەن کە ڕۆژنامەنووسانی زایۆنی لە هەوڵی ئەوەدان ھەتا لەگەڵ تەماشاوانان و ھاندەرانی جۆربەجۆر لە وڵاتانی جیاجیای عەرەبی وتووێژ بکەن، کەچی ئەوان خۆیان لە قەرەی ئەم کارە نادەن و بۆ پشتگری کردن لە فەلخستین دروشم ھەڵدەدەن.

سەرپەیڤ