کانونی یه‌که‌م 24, 2022 19:01 Asia/Tehran
  • ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتنێکی تۆکمەی ئابوورییان واژۆ کرد

ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی واژۆکرانی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشیی ئابووریی لەوان هەڵوەشاندنەوەو یان کەمکردنەوەی باجی گومرگیان لە نێوان خۆیاندا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیوم، «عەبدوڵڵا بن زاید»، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و «میشێل هێرزۆگ»، هاوسەری سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، ڕایانگەیاند کە دواجار تەلەبیب و ئەبوزەبی ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە لەسەر هاوبەشیی ئابووری ھەمەلایەنە لە نێوان خۆیاندا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ڕێکەوتنە هەڵوەشاندنەوە یان کەمکردنەوەی  ٩٦٪ی باجی ئەو کاڵایانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ھەردووک لادا ئاڵووێردەکرێن. هەروەها زیادبوونی ئاڵووێری بازرگانیی نانەوتی کە لەم ماوەیەی دواییدا گەشەی 114%ی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێکە لەم ڕێککەوتنە.

جێگای ئاماژەیە، مانگی مەی ڕابردوو، ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی بۆ یەکەم جار لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی سازان، گرێبەستی بازرگانیی ئازادیان واژۆ کرد کە ئامانجەکەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانی بوو بۆ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار.

سەرپەیڤ