کانونی دوھەم 28, 2023 14:32 Asia/Tehran
  • جیهادی ئیسلامی: هەڵوێستی تورکیا و ئیمارات سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قودس، خیانەتە بەرامبەر بە فەلەستین

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: هەڵوێستەکانی تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی شەهیدکردنی قودس خیانەتە بەرامبەر بە گەلی فەلەستین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیوم ڕۆژی شەممە، "داود شەهاب"، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لێدوانەکانی ئیدانەکردنی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئیمارات سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی خۆبەختکارانەی قودس دژایەتی کردنی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی و خیانەت لە گەلی فەلەستینێکە کە هەموو ڕۆژێک بە ھۆی تیرۆریزمی ئیسرائیل قەڵاچۆ دەکرێن.

هەروەها "تارق سەلمی" وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لەم پێوەندییەدا وتی: هەڵوێستی خێرای باڵوێزەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قارەمانانەی قودس جارێکی دیکە دووفاقی بوونی پێوەرەکانی ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات .

سەلمی وتیشی: ئەم وڵات و ڕێکخراوانە لە بەرامبەر دیمەنی قەڵاچۆی ڕۆژانە کە ژن و منداڵی فەلەستینی دەکەنە ئامانج و گیانی دەیان کەسی بێتاوان دەستێنن، لاڵ بوونەو زمانیان لە دەم دا نەماوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی هەینی ڕاپۆرتیان دا؛ فەلەستینییەک بە ناوی "خەیری ئەلقەم" لە گەڕەکی «نەبی یەعقوب» کە دەکەوێتە باکووری قودس هێرشی کردە سەر زایۆنییەکان و لانیکەم ٧ کەسی لێ کوشتن و ١٠ کەسی دیکەشی بریندار کرد.

سەرپەیڤ