ته‌مووز 05, 2024 07:45 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای وێرای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست خوازیاری ڕاگیرانی ئەو شەڕە بوو داوای لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کرد کە خوازیاری ئاگربڕی خێرا بن لە غەزە.

محمد شەهباز شەریف" لەمیانەی گوتارێک لە بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای لە شاری ئاستانەی قەزاقستان پێشوازیشی کرد لە پەیوەست بوونی بلارووس بەو ڕێکخراوە وەک ئەندامی فەرمی نوێ لەو ڕێکخراوەدا.

ناوبراو هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ میوانداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی سەرۆکانی حکومەتەکانی نێو ئەو ڕیکخراوە لە ئیسلام ئاوا ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ١٥و ١٦ی ئۆکتۆبر بەڕێوە بچی.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەهەمان کات دا وێڕای ڕاگەیاندنی لایەنگری وڵاتەکەی لە پێشنیاری پێکهێةانی میکانیزمی بودجەی جێگرەوە بۆ گەڵاڵە هەڵپەسیردراوەکان، وتیشی پڕۆژەی بازگەی ئابوری پاکستان - چین تەواوکاری ڕوانگەی ڕیکخراوی هاریکاری شانگهایە لەپەیوەند لەگەڵ پەیوەندیە ناوچەیەکان و دانوستانی ئابوری.

ناوبراو وێرای پێداگری لەسەر بەڵێنی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی دەستخستنی ئامانجە هاوبەشەکانی شانگهای و هاریکاری نێوانیان لەبوارگەلی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی و پەیوەندئ ناوچەیی وتی کە پێویستە هەموولایەکمان بەپێی جاڕنامەی ئەو ڕێکخراوە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین.

سەرپەیڤ