ئاب 07, 2024 09:15 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە شاری داگیرکراوی قودس و شەهید بوونی پێنج شاروومەندی فەلەستینی لە شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنیان کردووە.

شاروومەندێکی فەلەستینی ڕۆژی سێشەممە لە هەڵمەتێکی دژەزایۆنیدا، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەربازانی زایۆنی لە بنکەی راگرتن و پشکنینی الانفاق لە باشووری شاری قودسی داگیرکراو.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان ناوە بە بریندار بوونی لانیکەم سەربازێکی ئیسراییلی لەم هێرشەدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسەی هەڵمەتی دژەزایۆنی ئەنجام داوە بە زەبری گوللەی هێزی ئیسراییلی شەهید بوونە.

ڕۆژی ڕابردوویش لە هەڵمەتێکی بە چەقۆ کە لە ناوچەی "حولون"ی نزیکی تلاڤیڤ ڕوویدا، دوو زایۆنی کوژران و ژمارێکی تریش بریندار بوون.

سەرپەیڤ