تشرینی دووه‌م 11, 2024 17:45 Asia/Tehran
  • پێشەنگ بوونی حیزبوڵڵا لە گۆڕەپانی شەڕ

حیزبوڵڵای لوبنان لە پەلاماری مووشەکی نوێ خۆی چەن بنکەی ئەڕتەشی تڕۆڕی کردە ئامانج.

حێزبوڵڵای لوبنان لە  لە حاند کردنە ئامانجی خەڵکی  سیڤیلی ئەو وڵاتە بێ دەنگ نەبوو و  لە هەمان خولەکانی سەرەتایی پەلامارەکە  ئوپڕاسیونگەلێکی جوراوجوری دژی بنکەکانی دوژمن  و شاروچکە نشینانی زایونی  لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەس پێی کرد  و ئەمڕۆ شارۆچکەی زایونی نشینی  بە زیاتر لە 50 مووشەک کردە ئامانج .

حیزبوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش  شوێنی کۆبوونەوەی  چەکدارانی ئەرتەشی تڕۆڕی لە بنکەی  ئەلعیباد دایە بەر هێرشی بە مووشەک . حیزبوڵڵای لوبنان  بە مووشەک  هێرشی کرد بۆ سەر  شارۆچکەی مەعالوت ترشیحا و شاری سەفەد . حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند شوێنی کوبوونەوەی چەکدارانی ئەرتەشی تڕوڕ لە باشووری لوبنانی کردووەتە ئامانج .

موحەمەد عەفیف وتەبێژی  حێزبوڵڵای لوبنانیش سەبارەت بە دۆخی مەیدانیی شەڕ لە نێوان خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان و داگیرکارانی زایونی وتی ئەوان دوای 45 ڕۆژ هێشتا  نەیاتوانیوە تەنانەت گوندێک لە سنووری لوبنان  بگرن  . موحەمەد عەفیف  هەروەها  دوخی پاشەکەوتی  چەک و مووشکی حیزبوڵڵای بە باش  وەسف کرد و دەنگۆی کەمبوونی چەکی ڕەت کردەوە و وتی : 

دوای پەلامای توند و سەرکەوتووانەی خۆڕاگری بۆ ناو قووڵاییەکانی سەرزەویە داگیرکراوەکان ، ڕژێمی  زایونیستی  ڕادەی خەسارەکان و قوربانیەکانی دەشارێتەوە . وتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان  وتیشی  ڕژێمی داگیرکەر بەردەگرێت بە ڕزگار کردنی   ئەو کەسانەی لە  ژێر داروو پەردووەکاندا  ماونەتەوە  بە تایەت  لە ئەلمریجە کە ئەو کارە بە هاودەستی لەگەڵ ئەمریکا   ئەنجام دەبێت .

سەرپەیڤ