توندبوونەوەی ناکۆکیەکان لە نێوان زایۆنیستەکان
لێکدانەوەی ڕاپرسیەنوێیەکان لە سەرزەویە داگیرکراوەکان نیشان ئەدات کە ڕای گشتیی زایونیستەکان سەبارەت بە شەڕ دژی لوبنان و کەرتی غەزە تووشی ناکۆکی توند بووە بەو واتایە کە برێک لە زایونیەکان لاگریی لە شەڕ دەکەن لە حاڵێکدا کە زۆرێک لە وان نەیاری شەڕی دڕندانەی ڕژێمی زایونیستین .
ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن دامەزراوەی ناسراو بە دیموکراسی ڕژێمی زایونیستی لە ئوکتوبری 2024 نیشان ئەدات کە ڕای گشتیی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان سەەبارەت بە شەڕەکان لە باشوری لوبنان تووششی ناکۆکی بووە .
بە پێی دوایین ڕاپرسیەکانی ئەو د دامەزراوە 46 پوینت پێنج لەسەدی زایونیەکان بڕوایان وایە کە ڕژێمکی زایونیستی دەبێ ڕێکەوتنامەی دیپلوماتیک لە گەڵ حیزبوڵڵا پێ و شوێن بگرێت لە حاڵێکدا کە 46 لەسەدی بڕوایان وایە کە دەبێ درێژە بە شەڕ بدەن. ئەو ڕاپرسیە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ڕژێمی منداڵکوژی زایونیستی کە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 شەڕی کاولکارانەی بە لاگری هەمەلایەنەی ئوروپا و لە سەروویانەو ئەمریکا دژی کەرتی غەزە خستووەتە ڕێ بەڵام بە دان پێ دانانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دوای 12 مانگ شەڕ هێشتا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی واتە لەناو بردنی حەماس و گەڕانەوەی گیراوەی زایونیەکان .
شەڕ لە غەزە و لبونان هەموو ڕوژێک توندتر دەبێت و حیزبوڵڵا خەریکی پەرەی دانی ناوچەی ئاسایشی خۆی لە سنووری باکووریە . مێدیا زایونیەکانیش باسی توند بوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان نتانیاهۆ و فەرماندەرانی ئەرتەشی تڕوڕ دەکەن . ڕوژنامەی یەدیعووت ئاحارانوت نووسی کە ئەیال زەمیر بەڕێوە بەری گشتیی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایونیستی لە پوستەکەی دەستی کیشاوەتەوە . ناکوکیەکانی نێوان کاربەدەستانی ئاسایشی ڕژیمی زایونی و کابینەی نتانیاهو هەموو ڕوژێک قووڵتر دەبێت .