پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی حاڕەحەریک لە زاحیەی باشووری بەیرووتیان کردە ئامانج
لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر عەرموونی لوبنان 8 لوبنانی شەهید بوون. هاوکات سەرچاوە هەواڵیەکان ڕاپۆڕتیان دا کە ڕژێمی زایونیستی هەڕەشەی بۆردمانیان کردووە لە ژومارێکی دیکە لە گەڕەکەکانی بەیرووت. بە پێی ڕاگەیندرانی نوێ وەزارەتی تەندروستی لوبنان ژوماری شەهیدانی لوبنان گەیشتووەتە 3287 کەس و ژوماری بریندارانی ئەو پەلامارانەش لە 14هەزار و دووسەد کەس تێپەڕیووە. لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک ڕایگەیاند کە تێکڕای کوژراوانی ئەرتەشی تیڕۆری ڕژێمی زایونیستی لە دەسپێکی پەلامارە زەوینیەکان بۆ سەر باشووری لوبنان گەیشتووەتە زیاتر لە سەد کوژراو و هەزار بریندار بریتی لە ئەفسەرانی پلەبەرز و سەربازانی دیکە. حەوت چەکداری زایونیش بە دوای داڕمانی بینایەک لە یەکێک لە گوندەکانی باشووری لوبنان کوژراون. هەروەها لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵا دا هاتووە 43 تانکی مێرکاوا 8 بوڵدزێری سەربازی دوو تڕوموبیلی زرێی هامێر دوو تڕوموبیلی سەربازی و دوو نەفەر هەڵگری زرێ پۆش بۆ گواستنەوەی چەکدارانی ئەرتەشی تیرۆڕیات تێکشکاندووە. لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە بۆ یەکەمین جار هێرشمان کردووەتە سەر کۆمەڵێک لە خۆفڕە جەنگیەکانی کارگەی یەکنەعم عیلیت کە لە پەنجا کیلومەتری سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتیی شاری داگیرکراوی حەیفادایە هەروەها چوار خۆفڕی ئیسرائیلیی هیرمسی 450 و دوو خۆفڕی یئسرائیلی هیرمسی 900 مان خستووەتە خوارەوە.