هێرشی قورسی زایۆنییەکان بۆ سەر ناوچەی غوبەیریی لوبنان
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارێکی دڕندانەی کردۆتە سەر ناوچەی غوبەیری لە زاحییە کە لە باشووری بەیرووت هەڵکەوتووە.
ژێدەرە هەواڵییەکان ئەمڕۆ باسی پەلاماری قورسی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی غوبەیری لە زاحییەیان کرد کە لە باشووری بەیرووتدایە، ئەم ناوچەیە چەندین جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆدرومانێکی قورس کرا.
ژێدەرە هەواڵییەکان هەروەها باسی پەلاماری ئاسمانی و درۆنیی تازەی ڕژێمی زیۆنی بۆ سەر زاحییەی باشووری بەیرووت دەکەن.
شارەداری ناوچەی غوبەیری دەڵێ ئەم پەلامارەی کرایە سەر ناوچەی غوبەیری یازدەهەمین پەلامار بووە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا. ناوبراو وتی: ئێمە بە هەموو تواناوە ڕاوەستاوین، خۆڕاگری دەکەین و هەموو کاولکارییەکان چێ دەکەین و وڵاتمان سەر لە نوێ ئاوەدان دەکەینەوە.
شایانی باسە ناوچەی «برج البراجنه»ـیش لە زاحییەی باشووری بەیرووت ئەمڕۆ دیسان کەوتە بەر پەلاماری ڕژێمی زایۆنی.