تۆمارکرانی نزیک بە پەنجا سکاڵانامە لە دژی سەربازانی زایۆنی بە تاوانی جەنایەتی جەنگیی
ژێدەرەهەواڵیەزایۆنیەکان دانیان دانابەوەدا کە نزیک بە پەنجاسکاڵانامە لەدژی سەربازانی یەدەکی سوپای تیرۆرلە وڵاتانی جۆربەجۆربەتاوانی جەنایەتی جەنگی تۆمار کراوە.
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێکخراوی ڕادیۆتەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: نزیک بە پەنجاسکاڵا لە دژی سەربازانی یەدەکی سوپای تیرۆرلە دە وڵات تۆمار کراوە بەڵام هەتا ئێستاکە هیچ سەربازێک دەسگیرنەکراوە.
ئەم میدیایە بە گیڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتیەکان لە بەرزبوونەوەوپەرەسەندنی هەوڵ وتەقالا بۆ وەبەردەسڕێژ دانی سەربازانی سوپای تیرۆرلە هەندەران لە ڕێگەی سکاڵا لەدادگەکان هەواڵی داوە.
سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، دادگەریی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی حۆکمی دەسگیرکرانی بنیامین ناتانیاهۆی، سەرۆک وەزیرانی ویواوگاڵانت وەزیری بەرگری پێشووی ڕژێمی ئیسرائیلی بەتاوانی جەنایەتی جەنگی وقەڵاچووی کەسانی ناسەربازی فەلەستینیان لە غەززە دەرکرد. بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، هێشتا زیاترلە یازدە هەزارکەس لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن ولەژێر داروپەردوودان .