حوزه‌یران 12, 2022 06:34 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی

‌ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لە گرنگی خزمەتکردنی هاوڵاتییان کردەوە.

 

بە گوێرەی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رۆژی رابردوو شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هەروەها چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاوتوێکرا.  

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.  

لە بەرامبەریش دا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن.  

سەرپەیڤ