-
عەراقچی: ئێران هەر پێبەندە بە بەڵێنی خۆڕاگریی خۆی
ئاب 09, 2026 17:37وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران سەرەڕای هەموو گوشارەکان لەسەر بەڵێن و ئەرکی خۆڕاگریی خۆی ڕاوەستاوە، وتیشی: ڕێگا نادەین ئەو خوێنە بەناحەق ڕژاوانە لەبیر بکرێن یان پشتگوێ بخرێن؛ نە لەبیرمان دەچێت و نە لێی خۆش دەبین.
-
قەیرانی جیهانیی وزە لەبەر سنوردارکرانی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز
ئاب 06, 2026 17:42بەردەوامیی سنووردارکردنی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەهۆی چوونەسەری ئاستی گرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا، کێشەی بۆ کودی کیمیاویی و و پێداویستی و کەرەستەی پیشەسازیی دروست کردووە. بەرپرسی کۆمپانیای ئارامکۆش ڕایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، جیهان 2.6 ملیار بەرمیل نەوتی لەدەستداوە.
-
کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی مووشەکی ئینتێرسێپتەری ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێراندا
ئاب 05, 2026 17:33کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی بی ئێس"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نزیکەی هەموو مووشەکە وردپێکە دووربڕەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەکارهێناوە.
-
کەوسەری: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران گورزێکی کوشندەی دژ بە ئەمریکای بەدواوەیە
ئاب 05, 2026 17:20ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران دەڵێ: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بەرەوڕووی هێرشی بەرامبەری وێرانکەر بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی دەبێتەوە کە بنکەی ئەمریکاییان تێدایە.
-
جەنایەتەکەی ئەمریکا لە قشم، وەبیرهێنەرەوەی کردەوەکانی داعشە
تهمووز 31, 2026 18:20وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا جەختی کرد: بە هەر تەقینەوەیەک، بە هەر تاوانێک، بە هەر بایکۆتێک، بە هەر هەڕەشەیەک، بە کوشتنی هەر منداڵێک، ئێرانییەکان بتەوتر و یەکگرتووتر دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش لە کاردانەوە بە جەنایەتەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا لە دوورگەی قشم نووسی: ئەوانە باجەکەی دەدەن.
-
کرانەئامانجی بنکەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی ئەرتەش و سپاوە
تهمووز 31, 2026 18:02لە بەرامبەر بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران و لە تۆڵەی خوێنی فڕۆکەوانی ئێرانیی فڕۆکەی سوخۆ_24 و ماڵێکی مەدەنی لە قشم، هێزەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بنکەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکایان لە بەحرەین و کوێت کردە ئامانج.
-
وشداری عەراقچی لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە
تهمووز 31, 2026 17:50وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میسری بە هاوڕێ و هاوبەشی گرنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد و وشداریدا لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە.
-
گورزی قورسی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سوپای جەنایەتکاری ئەمریکی
تهمووز 30, 2026 13:59وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، هێزە ئێرانییەکان بریتی لە؛ هێزەکانی سپا، ئەرتەش، هێزی دەریایی و هێزی هەوا-فەزا لە زنجیرە هەڵمەتێکدا، بنکە جیاجیاکانی دەسدرێژکارانی ئەمریکیان لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەئامانج گرت.
-
عەراقچی: هاوکاری و هەوڵی دیپلۆماسییانە پێویستە بۆ دامەزرانی ئارامی لە ناوچە
تهمووز 28, 2026 17:23وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ هاوشانی عومانی و سعودیی خۆی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزترکرانی هاوکارییەکان و پێشخستنی هەوڵی دیپلۆماسییانەی هاوبەش بۆ دامەزرانی سەقام و ئارامی لە ناوچەکەدا.
-
تێپەڕین بە هۆرموزدا ئێستایش هەر لە ڕێگاکەی ئێرانەوەیە
تهمووز 28, 2026 16:59بەپێی داتاکانی گروپی دەیتا و زانیاریی تایبەت بە کەشتیوانی ناسراو بە ماریسکس (Marisks)، نزیکەی هەر هەموو ئەو کەشتیانەی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ڕێگای دیاریکراوی ئێرانیان بەکارهێناوە و هیچیان ڕێگا باشوورییەکەی نزیک کەناراوەکانی عومانیان بەکارنەهێناوە کە ئەمریکا پڕوپاگەندەی بۆ دەکات.