-
سەرلەشکر وەحیدی: دوژمنان هەرگیز دەستبەرداری ڕق و کینە و پیلانگێڕیی دژی ئەو گەلە مەزنە نابن
ئاب 22, 2026 17:10فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ"رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانیی وڵات" پێی داگرت: پێویستیی درێژەدانی خێراو پڕتاو بە "ستراتژیای بەهێزکردنی بەرەڤانی و هێرشکردن"، وەک تاکە چارەسەری ژیرانەو کارامە بۆ تێپەڕین بەسەر هەوراز و نشێوە دژوارە مێژووییەکان و پووچەڵکردنەوەی پیلان و دهۆکانی ئەمڕۆ و سبەی دوژمن، زیاتر خۆی دەرخستووە.
-
بەرز راگرتنی رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی
ئاب 21, 2026 18:20وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ -رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی- جەختی کرد: رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی رۆژی ئیرادەی گەلێکە کە بڕیاری داوە هێزی بەرەڤانیکردن لە خۆی بە دەست، زانست و ئیرادەی خۆی چێ بکات.
-
دیداری سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی
ئاب 19, 2026 18:51سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە گەشتەکەی بۆ عێراق، لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دیداری کرد.
-
گەشتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ عێراق
ئاب 19, 2026 17:58سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە، لەلایەن هاوشانە عێراقییەکەی پێشوازیی لێکرا.
-
میرشایمەر: ئەمریکا چارەیەکی نییە جگە لەوەی پێملی داواکارییەکانی ئێران بێ
ئاب 19, 2026 17:36جان میرشایمەر، بیردۆزی ئەمریکیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وتی : تەنیا ڕێگای کرانەوەی گەرووی هورمز، پێملبوون و قەبووڵکردنی داواکارییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکایە.
-
وشدارییدان بە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس: یارمەتیی ئەمریکا مەدەن
ئاب 19, 2026 16:40سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وشداریی دا: هەرچەشنە یارمەتیدان و ئاسانکاریی بۆ سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا بەمانای هاوبەشبوون و هاوکاربوونە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
-
بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لە چلەی ڕێبەری شەهیددا
ئاب 18, 2026 19:11مەراسیمی ڕێزگرتن لە چلەی ئاغای شەهیدی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.
-
سەرلەشکر ئیزەدی: دوژمن دەستی نەگەیشتە پیشەسازیی ناڤۆکیمان
ئاب 18, 2026 18:59جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وتی: دوژمن لەهێنانەدی ئامانجەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا، بێ ئاکام بوو و دەستی بە پیشەسازیی ناڤۆکیی ڕانەگەیشت.
-
قالیباف: گەرووی هورمز هەتا هەڵوەشانی گەمارۆ و بایکۆتی نەوت ناکرێتەوە
ئاب 18, 2026 17:34سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەڵێ: گەرووی هورمز تاکاتێک کە ئەمریکا بڕگەکانی لێک گەیشتننامە جێبەجێ نەکا، ناکرێتەوە.
-
پەیوەندیی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
ئاب 18, 2026 17:10وەزیری دەرەوەی ئێران بەتەلەفۆن لەگەڵ "فواد حوسێن"ی هاوتای عێراقی وتووێژی کرد.