-
تورکیا لە زاخۆ بە کۆپتەر هێزی سەربازیی دابەزاند
حوزهیران 27, 2020 01:34سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر هێزی سەربازیی بردووەتە چیای خامتیر لە سنووری شارۆچکەی زاخۆ، کە کەمتر لە پێنج کیلۆمەتر لە خاڵێکی پاسەوانی سنوورەوە دوورە.
-
خۆپێشاندانی دژی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا لە سلێمانی
حوزهیران 27, 2020 04:07ژمارێک لە خەڵکی سلێمانی بۆناڕەزایەتی بە هێرشی ئاسمانیی رۆژی پێنجشەممەی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیاریەکانی ئەم پارێزگەیە کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ، دەستیان دایە خۆپێشاندان .
-
ئەو پارەیەی بەغدا ئامادەیە بیداتە هەرێم لەبەرامبەر داهاتی سەرچاوەکانی، زۆر کەمترە لە چاوەڕوانیەکانی حکومەتی هەرێم
حوزهیران 26, 2020 19:17ئەو پارەیەی بەغدا ئامادەیە بیداتە هەرێم لەبەرامبەر داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان و داهاتی ناوخۆ زۆر کەمترە لە چاوەڕوانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-
هێزهکانی سوپای تورکیا زیاتر له٧٠ گوندی سنوری پارێزگای دهۆک داگیردهکهن و هاوڵاتیانی ئهو گوندانه له زێدی خۆیان ئاواره کراون
حوزهیران 26, 2020 18:37سهرچاوهیهک له قهزای زاخۆ، راگهیاندووە:هێزهکانی سوپای تورکیا له سنوری قهزای زاخۆ چونهته گوندهکانی ههریهک له ناحیهی دهرکار، باتۆفا و کانی ماسی، هاوکات بهشێکی دیکهی هێزهکانیان بهمهبهستی بهرهنگاربونهوهی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان چونهته سنوری ناحیهی شیلادزێ و قهزای ئامێدی.
-
داخوازیی کوردانی عێراق بۆ ڕاگیرانی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
حوزهیران 26, 2020 13:10فراکسیۆنی نوێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کردووە لە بارەی ڕاگرتنی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق.
-
دەرباز محەمەد: ئەم نەهامەتیەی ئێستا پارتە دەستەڵاتدارەکانی ھەرێم لێی بەرپرسیارن
حوزهیران 26, 2020 10:11ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووه: ئەوەی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی حکومەتی دەکەوێتە ئەستۆ، یەکێتی و پارتیە، بزوتنەوەی گۆڕان دوو جار بەشداریی حکومەتی کردووە و بە قەبارەی بەشداری کردنەکەشی بەرپرسیارە، ئێستاش لە هەوڵەکانی بۆ باشکردنی دۆخەکە بەردەوامە و پێداگرە لەو چاکسازیە گشتگیرەی کە بووەتە بنەما بۆ رێککەوتنەکانی.
-
له چەمچەماڵ تهنیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا ماون
حوزهیران 26, 2020 08:55بەڕێوەبەرایەتى تەندروستىی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات کە لە کۆی ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا ٥٧ کەسیان چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووەو بەم پێیە تهنیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا له نهخۆشخانهکاندا ماونەتەوە.
-
هەپەگە: سوپای تورکیا لە حەفتانین زیانی گەورەی بەرکەوتووە
حوزهیران 26, 2020 06:31هێزەکانی پاراستنی گەل «هەپەگە» ڕایگەیاندووە: چەکدارەکانیان وەڵامی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی «حەفتانین» لە سنووری قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆکیان داوەتەوەو و زیانی قورسیان پێ گەیاندوون.
-
دیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق
حوزهیران 25, 2020 18:16ئەمڕۆ پێنجشەممە «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق پێشوازی لە «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرگریی عێراق و شاندەکەی یاوەری کرد لە سەڵاحەددین.
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق: ئامادەی چارەسەر کردنی کێشەکانین لەگەڵ بەغدا
حوزهیران 25, 2020 18:11مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهدیدارێکدا لهگهڵ «جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرگریی عێراق، ئامادهیی ههرێمی کوردستانی بۆ چارهسهرکردنی کێشهکان لهرێگهی گهیشتن بهرێکهوتن لهگهڵ بهغدا دهربڕی.