-
داواکاریی عەمار حەکیم بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر
ئادار 06, 2018 03:27سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە داوای گواستنەوەی پەیامی ئەرێنی بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێری کرد .
-
ئامادەیی راگەیاندنی بارزانی لەمەڕ هاوکاریی کردن لەگەڵ بەغدا بۆ هەناردەکرانی نەوتی کەرکووک
ئادار 05, 2018 17:31نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بەهاوکاریی هەرێم ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستانی عێراق لەوبارەوە ئامادەی هەرچەشنە هاوکارییەکە.
-
پەیامی حەیدەر عیبادی لە بارەی دانی موچەی کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئادار 05, 2018 15:28ڕێبەری هاوپەیمانی کۆمەڵی ئیسلامی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیران بە نوێنەرایەتی کورد ی پەرلەمان متمانەی دا کە موچەی کارمەندانی بەشی تەندوروستی وڕاهێنانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
-
ڕەخنەی بارزانی لە بووجەی ٢٠١٨ عێراق
ئادار 04, 2018 15:02نیچیروان بارزانی، هاوکات لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە بووجە بەندی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە و بە ئیدعای ئەوەی بەرەبەسی هەرێمی کوردستان لەبەر چاو نەگیراوە، وتی کە هاوپەیمانی لەگەڵ بەغدا بە هۆی ئەم بووجە بەندییە تێکدەچێت .
-
دانیشتنی بێ ئاکام و ناسەرکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ کوردەکان لەبارەی بودجە
ئادار 03, 2018 10:05دانیشتنێک کە لەنێوان سەرۆک کۆماری عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی داواکاریی کوردەکان لە بودجەی٢٠١٨ی عێراق بەڕێوە چوو، ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووەو فراکسیۆنە کوردستانییەکان سوورن لەسەر هەڵوێستەکانی پێشوویان.
-
ئەرکمەندکرانی هەولێر بە ڕادەست کردنی رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا
ئادار 03, 2018 04:02پەرلەمانی عێراق بەپەسەندکردنی یاسایەک لە بودجەی٢٠١٨ی ئەو وڵاتە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەرکمەند کرد بە ڕادەست کردنی ڕۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا.
-
هەولێر: ئامادەی جێ بەجێ کردنی داوای بەغداین بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک
ئادار 02, 2018 16:30رۆژێک پاش ئیلزامی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بۆ هەناردەکردنی رۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت، هەولێر ڕایگەیاند، ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدایە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک.
-
هیواداری دەربرینی کوردەکان لە رۆڵی مەرجەعییەت بۆ باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی بەغدا- هەولێر
ئادار 02, 2018 08:41وتە بیژی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامی لیژنەی کوردی کە سەردانی نەجەف یان کردووە ، هیواداری دەربڕیوە لە بارەی ئەنجامەکانیی ئەم دیدارە و کاریگەریی لە سەر باشتر بوونەوەی پێوەندیی بەغدا- هەولێر و چارەسەری ناکۆکیی نێوان لایەنەکان .
-
خۆپیشاندان لە کوردستانی عێراق دژی یاسای کەمکردنەوەی مووچە
ئادار 01, 2018 17:07بە سەدان کەس لە سلێمانیی عێراق رۆژی پینجشەممە دژی یاسای کەمکردنەوەی مووچە خۆپیشاندانیان کرد و لە پەرلەمانی کوردستانی عیراق داوایان کرد تا ئەم یاسایە هەموار بکەنەوە.
-
مۆڵەتی دوو حەوتەیی کوردەکانی عیراق بۆ چوونە دەری هێزەکانی تورکیا
ئادار 01, 2018 17:03پتر لە ١٠ هەزار کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئیمزا کردنی تۆمارێک، خوازیاری چوونە دەری هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق بوون و دوو حەوتە مۆڵەتیان دیاری کرد بۆ وڵام دانەوەی داخوازییەکەیان.